به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە نیازی ھێندێک کەس بۆ ھەڵکوتانەسەر کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کەربەلا، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ھێرشی سەر کۆڕە دیپلۆماسییە بیانیەکان دەستەڵاتی حکومەت دەخاتە مەترسییەوەو ھەوڵدان بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی دەرەوەیی ئاسایی و پتەو لەگەڵ ھەموو وڵاتاتنی جیھان بێ ئەنجام دەکات.
«حەکیم» لە پەیامەکەی دا ئەو کردارەی بۆ ھێندێک ھەڵس و کەوتی تاکەکەسی گەڕاندەوە و ڕایگەیاند: ھێرش کردنە سەر کۆڕە دیپلۆماسییەکان کە میوانی عێراقن و تازەترین نمونەشی ھەڵکوتانەسەر کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلای پیرۆزە، کارێکی ئیدانەکراوە.
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق داوای لە دەوڵەت و دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی وڵاتەکەی کرد گە ئاسایشتی پێویست بۆ ھەموو کۆڕە دیپلۆماسییەکان و باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەکان لە تەواوی پارێزگاکانی وڵات دابین بکەن.
342/